ئەمیرعەبدوڵڵاھییان: ڕاشکاوانە بە ئەمریکامان وتووە کە لە ھێڵە سوورەکانمان ناپەڕینەوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ڕاشکاوانە بە ئەمریکامان وتووە کە لە ھێڵە سوورەکانمان ناپەڕینەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە دوای دیدارو وتووێژی لەگەڵ «فەیسەڵ میقداد» ھاوتای سووریی خۆی لە دیمەشق وتی: ئەگەر ئەمریکا ڕاست بینانە بجوڵێتەوە، ئامادەین لە داھاتوویەکی تزیک دا ڕێککەوتنەکە بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا یەک لایی بکەینەوە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: وتووێژی ھەرە باشمان لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆمار، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەو «عەلی مەملوک» سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشتی نیشتیمانیی سووریا لە دیمەشق دا ھەبوو، دوایین گۆڕانکاریەە دوو لایەنەو ناوچەیی و نێونەتەوەییمان لێک دایەوە.
وتیشی: لەوەی کە ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی لە ھەڵوێستی تازەیاندا خەریکی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریادا خۆشحاڵین و پێشوازیی لێ دەکەین.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە دیمەشق و ئەمە سێھەمین سەردانی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بۆ سووریایە.