ئەمڕۆ رۆژی سروشتە
نیسان 02, 2022 08:51 Asia/Tehran
ئەمڕۆ شەممە سێزدەی خاکەلێوە لە رۆژژمێری فەرمیی ئێران بە ناوی رۆژی سروشت ناسراوە .
خەڵکی ئێران لە سێزدەھەمین رۆژی ساڵی نوێ دا بە پێی نەریتێکی جوان و دێرین روودەکەنە داوێنی سروشت تا وێڕای چێژوەرگرتن لە خۆشی و بیرەوەریی لە تەنیشت ئەندامانی بنەماڵەی خۆیان ئەو رۆژە لە نێو سروشت دا بەرنەسەر .
ئەم رۆژە بە سێزدەبەدەریش ناسراوەو گەشت و گەڕانی خەڵک لە سزدەھەمین رۆژی مانگی خاکەلێوە ھەنگاوێکە بۆ رێزگرتن لە نیعمتەکانی خواپێداوی سروشت و سەیرکردنی ژیانەوەی سروشت کە ھێمایەکە لە رۆژی پەسڵان .
پاک و خاوێن ڕاگرتنی سروشت ، نەبڕینەوەی دارو درەخت ، بە جێ نەھێشتنی ئاگر و فڕێ نەدانی زبڵ و خاشاک و زیان نەگەیاندن بە بوونەوەران ، لەو رۆژەدا ئەرکێکی ئینسانی و نیشتمانیە کە دەبێ ھەموو لا لەبەرچاوی بگرن .