ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: کۆڕی دەستەڵاتداری ئەفغانستان لە بارەی دەست درێژی بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئێران ڕوونکردنەوەی دا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ سەرۆکانی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە کابۆل و ھەرات، ئەوپەڕی پێ ناخۆش بوونی خۆی لە بەر فەراھەم نەکرانی بەستێنی پێویست بۆ دابین کرانی ئاسایشتی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کە ئەرکی وڵاتی میواندارە، دەربڕی.
کۆمەڵێک لە ناحەزانی ئێران و ئەفغانستان لەژێر کاریگەریی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەو ئاژاوەگێرانەی گومانلێکراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆژی دووشەممە لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابۆل و سەرمونسولگەریی ئێران لە ھەرات خڕ بوونەوەو دەستیان کرد بە بەردھاویشتن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ سەرۆکانی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە کابۆل و ھەرات وێڕای ئاماژە کردن بە دانوستانەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی کۆڕی دەستەڵاتداری کاتیی ئەفغانستان لە چین پێی داگرت: پاراستنی تۆکمەوتەواوی ئاسایشتی شوێنە دیپلۆماسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەستۆی کۆڕی دەستەڵاتداری ئێستای ئەفغانستانەو دەبێ لەم بارەیەوە دەست درێژی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆل و سەرکونسولگەریی وڵلاەکەمان لە ھەزات ڕوون کاتەوە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: دەبێ لەم پەیوەندییەدا وریای پیلانی دوژمنان بین.