21ی رەمەزان ساڵهاتی شەهیدبوونی حەزرەتی عەلی(ع)
ئەمڕۆ بیست و یەکی مانگی ڕەمەزانی1443ی کۆچی مانگی، ڕێکەوتی 3 ی بانەمەڕی 1401ی هەتاوی، و 23ی نیسانی 2022 زایینی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی حەزرەتی عەلی(ع) ە .
سەرلەبەیانی رۆژی نۆزدەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئیبنی مولجەمی مورادی سەر بە تاقمی خەواریج، لەحاڵێک دا کە حەزرەتی ئیمام عەلی(ع) خەریکی خوێندنی نوێژی بەیانی بوو، شمشێرەکەی لە سەری موبارەکی بەڕێزی دا.
ئیمامی یەکەمی شیعەکان پاش زەرەبەت وێکەوتن، لەماڵ دا لەسەر جێگا کەوت و دوو رۆژ دواتر واتە بیست و یەکی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان شەهید بوو.
لە ئێران شەوانی نۆزدە، بیست ویەک و بیست و سێی مانگی رەمەزان وەک شەوانی قەدر دێنەئەژمار و موسڵمانان بە شەوبێداری کێشان، قورئان خستنەسەر سەر، نزاوپاڕانەوەو خوێندنی دوعای جەوشەنی کەبیر، لەگەڵ خودای خۆیان راز و نیاز دەکەن.
یاد و بیرەوەریی حەزرەتی عەلی(ع) ، هێمای دادوەری و زانایی و دلۆڤانی بەرز و نەمر بێت .