نیسان 27, 2022 16:11 Asia/Tehran
  • جەختی قاڵیباف لە سەر کرانەوەی ڕێگا زەوینییەکان بۆ عێراق لە ڕۆژانی ئەربەعین دا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: گرینگترین خواستی گەلی ئێران ئەمەیە ڕێگا زەوینییەکان لە عێراق لە ڕۆژانی ئەربەعین دا بکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە دوای دیدار لەگەڵ «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی مەجلیسی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا وتی: سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەجلیسی یانزەھەم و دەوڵەتی سیانزەھەم پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان بە ئەوبەرایەتیی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەیە، بە تایبەت خوازیاری پەیوەندیی قوڵی ئابووری، سیاسی و ڕۆشنبیری و ھەروەھا ھاوکاری لە بواری ژینگەین.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، گەل و دەوڵەت و پەرلەمانی ئێران داکۆکیی پێویست لە دەوڵەت و پەرلەمانی عێراق دەکات.

قاڵیباف بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندیی دوو قۆڵی و ھێزمەندی ئێران و عێراق لە ئاستی ناوچەکەو جیھان کاریگەرە، پێشی داگرت: دەبێ لە ئاستی پەرلەمانیی دوو وڵات، ئاستی کیشوەری ئاسیاو ئاستی پەرلەمانەکانی جیھان ھەنگاو ھەڵگرین.

«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەم پرێس کۆنفرانسە دا لە سەر دۆستایەتی و برایەتیی پاوەجێی نێوان دوو وڵات پێی داگرت و وتی: بە ھیوام بە ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکان بتوانین لەمپەرەکانی سەر ڕێگای گەشەو ھاوکاریی دەوڵەتەکان ھەڵگرین، چونکو پەرەسەندنی پەیوەندییەکان بە قازانجی گەلی دوو وڵاتە.

سەرپەیڤ