وتاردانی تەلەفزیۆنیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆو زیندوو لە تەلەفزیۆندا وتارێک بڵاو دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، وتاردانی حەزرەتی ئایەتوڵڵاعوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ ھەینی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە لە کەناڵەکانی نێوخۆو دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتارێک بڵاو دەکاتەوە.
ئەمڕۆ ھەینی ٢٩ی ئاپریلی ٢٠٢٢ ڕێککەوت لەگەڵ نۆھەمی بانەمەڕ و ٢٧ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٣ ی کۆچیی مانگی ڕۆژی جیھانیی قودسە.
حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەزیندوو مانەوەی پرسی سەرەکیی فەلەستین و ڕاگەیاندنی ھاوپشتیی موسڵمانانی جیھان لەگەڵ فەلەستینییەکان و یەکانگیر بوونی ھێزەکان بۆ ڕزگار کردنی قودسی پیرۆز لەژێر پۆستاڵی زایونییەکان، دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی وەکو ڕۆژی جیھانیی قودس دیاری کرد.