لە ئێران مانگ نەبینرا و سبەی سێشەممە جەژنی رەمەزانە
May 02, 2022 07:21 Asia/Tehran
تیمی بینینی مانگی سەر بە نووسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە مانگی شەواڵ نەبینراوە.
گرووپی بینینی مانگی نووسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: هیلالی مانگی شەوال نەبینراوە و ئەمڕۆ دووشەمە ۱۲ی گوڵان رێکەوتە لە گەڵ 30 ی مانگی رەمەزان.
ئاماژەش دراوە کە سبەینێ سێشەمە 1ی شەواڵ و یەکەم ڕۆژی جەژنە لە ئێران.