May 09, 2022 15:23 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : کرێکاران لە ریزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمن دا راوەستان

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە دیداری ژمارێک لە کرێکاران فەرمووی ، کرێکاران لە ریزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی دوژمن بۆ لەکار خستنی بەرهەمهێنانی وڵات دا راوەستان .

ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ دوشەممە لەم دیدارەدا هەروەها فەرمووی ، کرێکاران لە دەورانی شۆڕشەوە تا ئێستا نیشانیاندا پاڵنەری نیشتمانیی ئەوان لە هەموو بوارەکان دا ، پاڵنەری درەوشاوە وهەڵکەوتەیە .

 بەڕێزیان فەرمووی : لە بواری سەربازیی ، دیمەنی دیار و بەرچاو ، سەردەمی بەرگریی پیرۆزە چونکە ئێمە 14 هەزار کرێکاری شەهیدمان هەیە .

 رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە : لە بواری ئابووریی بە تایبەت لە 15 ساڵی رابردوو ، سیاسەتی دوژمن لەکارخستنی بەرهەمهێنانی وڵات بوو بەڵام کرێکارانی ئێمە راوەستان و نەیانهێشت ئەوە روو بدات .

 رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە ئاماژە بەوەی کە ئەم دیدارە هەر ساڵەی ئێمە لە گەڵ کرێکاران ، رێزگرتن لە کرێکاران و بە نرخدانانی کار و کارکردن بۆخۆیەتی ، فەرمووی : ئێمە دەمانهەوێ هەم سپاسی هەموو کرێکارانی ئازیزمان بکەین و بە شوێنکەوتنی نەبی بەڕێزێ ئیسلام دەستی ئێوە ماچ بکەین و هەم دەمانهەوێ نرخ و وەجی کار لە نێو کۆمەڵ دا دەرکەوێت .

سەرپەیڤ