May 10, 2022 13:04 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: جێگای قەبوڵ نییە تورکیا بەو بەنداو چێکردنانەی گرفت بۆ وڵاتانی ناوچەکە دروست کات

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران: جێگای قەبوڵ نییە تورکیا ھەنگاوگەلێک لە بواری بەنداو چێکردن ھەڵگرێت کە دەرەنجامەکەی گرفت سازکردن بۆ جەماوەری ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«حسەیت ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شورای ئیسلامی لە بارەی بەنداوچێکردنی بێ دەربەستی تورکیا وتیشی: داوا لە دەوڵەتی تورکیا کراوە ھەتا بە پێی دابی دراوسێیەتی سەرنجێکی بەبڕشتانە بە پرسی بەنداوچێکردن لە سەر چۆمی ئاراس بدات و ئەم بابەتە سێ جار لە دیدارێکی ئامادەمەند لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی کراوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ھیچ پەیمانێکی دوو لایەنە لە نێوان ئێران و تورکیا لە بارەی بەنداوچێکردنەوە لە ئارادا نەبووە، وتیشی: کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا دەڵێن بەنداوچێکردن لە ناوچە شاخاوییەکاندایەو بەس بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبایە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: بڕیارە بەم زووانە لەگەڵ شاندێکی تورکیا لە تاراندا سەبارەت بە پرسی پەیوەست بە بواری ئاو بیروڕا بگۆڕینەوە.

دەوڵەتی تورکیا بە کۆنترۆڵ و دەست گرتن بە سەر ئاوی چۆمەکانی دیجلەو فۆرات و ڕێ گرتن لە ڕەوان بوونی ئەم شادەمارە گرینگانەی سووریاو عێراق بوەتە ھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی ئاو لەم وڵاتانە و ئێران و تەنانەت وڵاتانی کوێت و عەرەبستان.

گەڵاڵەکانی گەشەپێدان و چێکردنی بەنداو، بووەتە ھۆی ئەوەی کە میراتی ھەزاران ساڵەی شارە کوردنشینەکانی تورکیاو ئاسەواری بەجێ ماوەی مێژووی ئەم نەتەوەیەش نوقمی ئاو ببێت و جەماوەری عێراقیش لەم مایەی ژیانە بێ بەری بکرێن.

 

 

سەرپەیڤ