شەهید کردنی یەکێک لە پاسدارانی بەرگریکاری حەرەم لە کردەوەیەکی تیرۆریستی دا
May 22, 2022 16:32 Asia/Tehran
ئیدارەی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە یەکێک لەپاسدارانی بەرگریکاری حەرەم لە کردەوەیەکی تیرۆریستی دا شەهید کراوە.
پهیوهندییه گشتییهکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی له بهیاننامهیهک دا شههید بوونی بەرگریکاری حەرەم سەرھەنگی پاسدار سەیاد خودایاری له کردهوهیهکی تێرۆریستی بە دەستی کەسانی دژە شۆڕشی سەر بە ئیستکباری جیھانیی راگهیاند.
ئاگاداریەکە دەڵێ :ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە یەکێک لە کۆڵانەکانی بەرەو شەقامی موجاهدینی ئیسلام لە ڕۆژهەڵاتی تاران،بەرگریکاری حەرەم سەرھەنگی پاسدار سەیاد خودایاری کەوتە بەر پەلاماری تیرۆریستیی کەسانی دژە شۆڕشی سەر بە ئیستکباری جیھانیی .
شەهید "سەیاد خودایاری" لە کاتێک دا لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دا بوو، لەبەردەم ماڵەکەی تیرۆرکرا.