بە بۆنەی رووداوەکەی ئابادان و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیان،ئەمڕۆ لە ئێران تازیەباریی گشتی راگەیێندرا
May 29, 2022 12:23 Asia/Tehran
بەپەسەند کرانی لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئەمڕۆ یەکشەمە لە ئێران بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی رووداوی ئابادان تازیەباریی گشتی راگەیندرا.
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران بۆ ڕێز گرتن لە قوربانیانی رووداوی بینای مێترۆپۆل لە ئابادان، ئەمڕۆ یەکشەممەی بە تازیەباریی گشتیی لە وڵات دا ڕاگەیاند.
دوای ئەوەی بینایەکی تیجاری و بازگانی لە ئابادان ڕووخا تا ئێستا تەرمی 29 کەس دەرهێنراوە و گەڕان بە دوای تەرمەکانی دیکەدا درێژەی هەیە.