ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئیمام خومەینی (رە) ڕۆحی کۆماری ئیسلامییە
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نەریتی سی و سێهەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئیمام خومەینی (رە) ڕۆحی کۆماری ئیسلامییە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئیمام خومەینی(رە) ڕۆحی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، وتیشی:ئیمام خومەینی(رە) کەسایەتییەکی هەڵکەوتە بوو بە واتای ڕاستەقینەو ئیمام بس ئیمامی دوێنێ نیە، بەڵکو ئیمامی ئەمڕۆو سبەینێشە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بە هەڵسەنگاندنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ شۆڕشی گەورەی فەرەنسا لە ساڵی 1789 و شۆڕشی سۆڤیەت لە 1917ی زایینی وتیشی: ئەم دوو شۆڕشەی فەرەنساو سۆڤیەت بە هاوڕێیەتیی خەڵک سەرکەوت، بەڵام دوای ئەوە خەڵک بوون بە هیچ کارەو وەلا نران و نەیانتوانی لەد شۆڕشێکدا کە بۆخۆیان بە گیان و لەشی خۆیان و بە ئامادە بوونیان لە شەقامەکاندا سەریان خستبوو، لە درێژەی دا بەشدارییان هەبێت و لە ئەنجام دا ئەم دوو شۆڕشە لە ڕێبازی سەرەتای خۆی لای دا.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: بەڵام شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئامادە بوون و گیان بەخت کردنی خەڵک سەرکەوت و خەڵکیش قەت وەلا نەنران، کەمتر لە دوو مانگ دوای سەرکەوتنی شۆڕشەکە ڕیفراندۆمێکی جەماوەری بەرپا کراو خەڵک نیزامی حکومەتی خۆیانیان هەڵبژارد.
بەڕێزی وتیشی: نزیکەی ساڵێک دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، یەکەم سەرۆک کۆمار بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردراو چخند مانگ دوای ئەوەش یەکەم مەجلیسی شورای ئیسلامی بە هەڵبژاردنی خەڵک پێکهات و هەتا ئەمڕۆ نزیکەی 50 هەڵبژاردن لە وڵات دا بەرپا کراوەو خەڵک بۆخۆیان لە گۆڕەپانەکاندا ئامادەن.