وەزیری دەرەوەی پاکستان: گەلانی ئێران و پاکستان ھۆگریی مێژویی بەربڵاویان ھەیە
وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند: گەلانی ئێران و پاکستان ھۆگریی مێژویی بەربڵاویان ھەیە.
«بلاول بۆتۆ زەرداری» وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان کە بە پێی بانگێشتنی «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تارانی کردووە، لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش و لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە ھاتنی بۆ تاران، وتیشی: بە قۆستنەوەی ئەم دۆخەی ئێستا دەبێ پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان پەرە بستێنێ و دەوڵەتی پاکستان سوورە لە سەر ئەوەی کە لەمپەری سەرەکی لە سەر ڕێگای بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵگرێت.
وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان ھەروەھا وێڕای پەرۆشی دەربڕین لە بەر ئەو دۆخە سستەکەی بەسەر ئەفغانستاندا زاڵە، وتیشی: لە بارەی پێکھاتنی دەوڵەتی ھەمەلایەنە لە ئەفغانستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بیروڕای گۆریوەتەوە.
«بلاول بۆتۆ زەرداری» بە دەربڕینی ئەمەی کە سەقام و ئاسایشت لە ئەفغانستاندا جێی نیگەرانییە، وتیشی: ئەوە بۆ چوار دەیە دەڕوات کە پاکستان میوانداری ملوێنان ئاوەارەی ئەفغانییە کە دیارە بە دامەزرانی سەقام و ئاشتی و گەشە لەو وڵاتەدا ئاوارە ئەفغانییەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
«بلاول بۆتۆ زەرداری» وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان ئەمڕۆ سێ شەممە بە پێی بانگێشتنی ھاوتا ئێرانییەکەی و بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران و وتووێژ لە بارەی گەشەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانەوە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسب_ئابووری سەردانی ئێرانی کرد. ئەمە یەکەم گەشتی کاربەدەستێکی باڵای پاکستانە بۆ ئێران لەلایەن دەوڵەتی تازەی ئەو وڵاتەوە.
وەزیری دەرەوەی پاکستان دوای دیدارە فەرمییەکانی لەگەڵ سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوەو وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی، سبەینێ چوارشەممە بۆ زیارەتی ئیمامی ھەشتەم حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) سەردانی مەشھەدی پیرۆز دەکات.