فەرمانی رەییسی بۆ یارمەتیدانی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی ئەفغانستان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: مانگی سوور و پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستانی ئێران و خوراسانی باشوور دەبێ یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی ئەفغانستان خێراتر بکەن.
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ڕیشتەر باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و بەشێک لە پاکستانی هەژاند.
بومەلەرزەکە لە دووری ٤٤ کم لە شاری خوست و لە قوڵایی ٥١ کیلۆمەتر ڕووی دا.
بهپێی لێدوانی بهرپرسانی ئهفغانستان بوومهلهرزهکه لانی کهم دوو ههزار و 500 کهس گیانیان لهدهستدا و 620 کهسیش بریندار بوون.
لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران "سەید ئیبراهیم ڕەئیسی" ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئەنجوومەنی ئیداریی خوراسانی باکوور (باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران) هاوخەمیی خۆی بۆ خەڵکی بوومەلەرزەی ئەفغانستان دەربڕی.
ڕێیسی بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە پێشەنگ بووە لە یارمەتییە مرۆییەکان،گوتی: پێویستە مانگی سوور یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی ئەم وڵاتە خێراتر بکات و پارێزگا سنوورییەکانی سیستان و بەلوچستانی ئێران و خوراسانی باشووریش دەبێ ڕێوشوێنی فریاگوزاری بگرنەبەر.