بۆرێل: دانوستانەکان دەست پێ دەبنەوە ، دانوستانی راستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئەمریکادا ناکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409125-بۆرێل_دانوستانەکان_دەست_پێ_دەبنەوە_دانوستانی_راستەوخۆ_لەنێوان_ئێران_و_ئەمریکادا_ناکرێت
  به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا وتی: هیچ دانوستانێکی ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریکا ناکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2022 02:51 Asia/Tehran
  • بۆرێل: دانوستانەکان دەست پێ دەبنەوە ، دانوستانی راستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئەمریکادا ناکرێت

  به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا وتی: هیچ دانوستانێکی ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریکا ناکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێران و ئەمریکا ڕاستەوخۆ دانوستان ناکەن، بەڵکو تیمێک بە سەرۆکایەتی ئەو وەک ڕێکخەر کارئاسانی بۆ دانوستانەکان دەکات.

بۆرێل بە ئاماژە بەوەی کە  دانوستانەکان وەستابوون و هیچ ئاسۆیەکی روون بۆ دەسپێکردنەوەیان نەبوو  ڕایگەیاند  لە ئەنجامی راوێژکاریەکان ، لە رۆژانی داھاتوودا دانوستانەکان دەست پێ دەبنەوە . 

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتیشی شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستنانەکانی نێوان ئێران ، یەکیەتی ئەوروپا و ئەمریکا ، شاری ڤیەنا نابێت . 

گوتیشی : دانوستان لەوانەیە لە شوێنێکی نزیکتر بە کەنداوی فارس و لە وڵاتێکی لێواری کەنداوی فارس بێ .