لە کۆگەی سەعداباد ، ڕەییسی پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد
سه‌رۆک کۆماری ئێران به فه‌رمی پێشوازیی له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێران بە ڕەسمی لە کۆگەی سەعداباد پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی دیپلۆماسی گەیشتە تاران و لەلایەن عەلی ئەکبەر میحرابیان وەزیری وزە پێشوازی لێ‌کرا.
لە مەراسیمی بەخێرهاتنی فەرمیدا سەرەتا سروودی نەتەوەیی هەردوو وڵات لێدرا و دواتر سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکەی مەراسیمەکەیان لە گۆڕەپان بەسەر کردەوە .
هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆماری ئێران و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌ندامانی شانده یاوهرییهکانیان به یه‌کتر ناساند.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە، ئایەتوڵڵا ڕەییسی و کازمی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ئەنجامی گفتوگۆکان ڕوون بکەنەوە.