ئیبراهیم ره‌ییسی: له رۆژه سه‌خته‌کان دا له تەنیشت عێراقییه‌کان بووین و به‌وجۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بین
سه‌رۆک کۆماری ئێران و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له تارانی پایته‌خت کۆبونه‌وه و له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێکه‌وه گفتوکۆیان کرد، ئیبراهیم ره‌ئیسی رایگه‌یاند، له رۆژه سه‌خته‌کان دا له تەنیشت عێراقییه‌کان بووین و به‌وجۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بین.
ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆک کۆماری ئێران ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌میانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی دا له‌دوای ته‌واوبونی کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه مسته‌فا کازمی، رایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندی باش له‌نێوان ئێران و عێراقدا هه‌یه و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو حکومه‌ت و هه‌ردوڵات سه‌باره‌ت به ناوچه‌که و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کاریگه‌ری گه‌وره جێده‌هێڵێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "ئێمه له رۆژه سه‌خته‌کان دا له تەنیشت عێراقییه‌کان بوین و به‌وجۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌رگیز سارد‌و سڕی تێناکه‌وێت و ئه‌م په‌یوه‌ندیه رۆژ به‌رۆژ فراوانتر و به‌هێزتری ده‌که‌ین، سه‌ردانی مسته‌فا کازمی بۆ ئێران ده‌کرێت خاڵێکی وه‌چه‌رخان بێت بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردوولا".
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێک دا بڵاویکرده‌وه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مسته‌فا کازمی له فڕۆکه‌خانه‌ی جده‌ی ریازی پایته‌خته‌وه به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشتوه‌ته تاران، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به سه‌ردانێکی فه‌رمی بۆ شانشینی سعودیه گه‌یشته جده و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌وه پێشوازی لێ‌کرا و له‌دیدارێکیش دا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵات و هاوکاریی ئابوری نێوانیان گفتوگۆیان کرد.