دۆخی گونجاوی ئاسایشیی سنوورەکان لە پارێزگەی کوردستان
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە میانی گەشتەکەی دا بۆ پارێزگەی کوردستان رایگەیاند: ئاسایشی سنوورەکانی وڵات و بەتایبەت پارێزگای کوردستان لە باڵاترین ئاستدایە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ناوەندی سەداو سیمای کوردستان، سەرلەشکەر باقری کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەشتێکی دوو ڕۆژە گەیشتە شاری سنە ڕایگەیاند: مەبەست لە سەفەری دوو ڕۆژە بۆ کوردستان سەردانی هێزە چەکدارەکان و بەدواداچوون بۆ پرسە جۆراوجۆرەکانی پێوەندیدار، لەوانە ئاسایشی سنوور بەتایبەت سنوورەکانی کوردستان، و چالاکییەکانی هێزە چەکدارەکان و هاوکاریی حکومەت و خەڵکە.
ئاماژه ی به وه شکرد: هیوادارین بتوانین بڕیاری گونجاو له باره ی به رزکردنه وه ی کاری هێزه چه کداره کان بدەین به پشتبه ستن بەو کۆبوونه وانەی که ماوەی مانگێکه له لقه جۆربه جۆره کانی هێزه چه کداره کانی پارێزگاکە ئه نجامدراوه .
ژەنەڕاڵ باقری هەروەها ئاماژەی بە ئاسایشی بەرزی سنوورەکانی وڵات و بەتایبەت پارێزگەی کوردستان کرد و گوتی: لە سنوورەکانی وڵات دا هیچ کێشەیەک نییە، هەرچەندە هەندێک جار لە هەندێک سنووردا کاری تێکدەرانەی پەرت و بڵاو هەیە کە هێزە چەکدارەکان لەسەر زەوی و لە ئاسمانەوە وەڵامی باشی ئەم هەڕەشانە ئەدەنەوە .