ته‌مووز 08, 2022 11:30 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی: ھەڵکەوتەی ژیارمەندی پارێزگای کوردستان دەربڕی مێژووە پڕ بایەخەکەیەتی

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە فڕگەی سنەدا ڕایگەیاند: پارێزگای کوردستان لە ئاستی وڵات دا وەک پارێزگایەکی خاوەن شارستانیەت و ڕۆشنبیری ناسراوەو ھەڵکەوتەی ژیارمەندی ئەم پارێزگایە دەربڕی مێژووە پڕ بایەخەکەیەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ڕۆژی ھەینی ھەرکە گەییشتە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران دا ڕایگەیاند: ئەوە بۆ من جێگای شانازییە کە لە سەروبەندی ڕۆژی عەرەفەدا بە خزمەتی جەماوەری بە خیرەت و تێکۆشەر، خەباتکارو خۆڕاگری پارێزگای کوردستان بگەم.. ئەم پارێزگایە خاوەنی ھێزی مرۆڤیی کاراو لاوانێکی خوێندەوارەو لە مێژووی شۆرشی ئیسلامی دا بە پێشکەش کردنی پتر لە پێنج ھەزار شەھیدو نۆھەزار گیانباز ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی:  جەماوەری کوردستان ساڵانێکی دوورودرێژ سەرباری ململانێی دوژمنانی شۆڕش، لە ھەر گەڕەک و کۆڵان و شارودیارێکدا بەرھەڵستیان کردوون و لە ئاستی وڵات دا وەک پارێزگایەکی خاوەن شارستانیەت و ڕۆشنبیری ناسراون و ھەڵکەوتەی ژیارمەندی ئەم پارێزگایە دەربڕی مێژووە پڕ بایەخەکەیەتی.

جەختی لەوەش کردەوە، کوردستان بە ناوی کەسایەتی گەلێکی بوێری ئیسلامی وەک شەھید شێخولئیسلام و کۆمەڵێک کەسایەتیی دیکەوە ڕازاوەتەوە کە نەک ھەر بۆ ئەم پارێزگایە بەڵکو بۆ تەواوی وڵات جێگای شانازین.

ئایەتوڵڵا ڕەییسی وتیشی: بە ھیوام لە بەر نیازپاکی و ڕاستبێژیی جەماوەری ئەم مەڵبەندە خوداوەند وەھا شانازییەکمان پێ ببەخشێت کە بتوانین گرفتەکانی ئەم پارێزگایە چارەسەر کەین.

دیداری گشتی لەگەڵ چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی شارستانی سەقز، کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی ئایینیی پارێزگاکە، دیدار لەگەڵ جەماوەری سنە لە یاریگای شەش ھەزار کەسیی ٢٢ی گوڵان، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداری و ئەنجام دانی پرێس کۆنفرانس لە گەڵ میدیاکاران و ئاراستەکردنی ڕاپۆرتێک لە بارەی پەسەندکراوەکانی گەشتەکەی لەو بەرنامانەی گەشتە یەک ڕۆژەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پارێزگای کوزدستانە.

وەزیری پەروەردەو بارزێنان، وەزیری تەندروستی دەرمان و فێرکاریی پزیشکی، وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانی، وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی، وەزیزری جیھادی کشت و کاڵ، سەرپەرشتی وەزارەتی ھەرەوەزی کارو تەناھیی کۆمەڵایەتی، سەرۆکی ڕێکخراوەی بەرنامەو بوجە، یاریدەری جێبەجێکار و سەرپەرشتی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتی، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار لە کاروباری ناوچە ئازادە بازرگانی و پیشەسازی و ئابوورییە تایبەتییەکان، یاریدەری گەشەی گوندەو ناوچە دەستکورتەکان، یاریدەری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ئافرەتان و بنەماڵە، دوو کەس لە ئەندامانی ئەنجومەمی ھاواھەنگیی پەیوەندی لە گەڵ حەوزەو ڕەوحانیەت و ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری نەتەوەو کەمینە ئایینییەکان، ئایەتوڵڵا ڕەییسی لەم گەشتەی بۆ کوردستان یاوەری دەکەن.

سەرپەیڤ