پێشوازیی کورد بە ئاڵای سێ ڕەنگی نیشتیمانەوە لە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان
ڕەییسی: چلۆن باسی کوردستان بکەم کە بێجگە لە باسی بوێری و لە خۆبردوویی و بەرخۆدان و پاراستنی سنوورو وەستان لە بەرامبەر دوژمن و دژی شۆڕش، ھیچی دیکەم بۆ وتن نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەیییسی ئێوارەی ڕۆژی ھەینی لە دیدار لەگەڵ چینە جۆربەجۆرەکانی جەماوەری کوردی پارێزگای کوردستان کە بە ئاڵای سێ ڕەنگی ئێرانەوە لە ھۆڵە شەش ھیەزار کەسیەکەی ٢٢ی گوڵانی سنە خڕ ببوونەوە جەختی کرد: ئەمڕۆ بەکارھێنانی ھێزی خۆجێیی ئەوبەرایەتییەکی گرینگەو ھەڵبژاردنی کەسانی بە توانای پارێزگا بە تایبەت لاوانی کارامەو شۆڕشگێڕ لە ھەموو بوارەکاندا لەو سیاسەتانەی دەوڵەت دێتە ئەژمار.
بەڕێزی بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەر گرێ پوچکەیەک کە لە گرفتەکانی خەڵک بکرێتەوە خواستی دەوڵەتی لە پشتە، وتیشی: لە پارێزگای کوردستاندا دەوڵەت پێداگرە لە سەر کەڵک وەرگرتن لە ڕوانگەو بۆچوونەکانی تەواوی چینە جۆرڕبەجۆرەکان بە نوخبەو بلیمەتانیشەوە و لەم ئاراستەیەش دا پارێزگار دەبێ ئاڵقەیەکی ھاوبەش لە نوخبەو ھێزە شۆڕشگێڕەکان پێک بێنێ و بە تەفەڕنجەوە سەرنجی ئەم بابەتە بدرێت.
ئایەتوڵڵا ڕەییسی وتیشی: دەبێ پشت بە تواناییەکانی خۆمان ببەستین و قەت چاومان لە ڕۆژئاواو بزەی بیانی نەبێت و بە کەڵک وەرگرتن لە لاوانی کاراو پێگەییشتووی خۆمان، بەرەو پێشکەوتن و گەشانەوە ھەنگاو ھیەڵگرین.
سەرۆک کۆماری ئێران لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا، بوونی نەتەوەکانی بە دەرفەتێک زانی و جعختی لەوە کردەوە کە، نەتەوەکان بۆ کۆمەڵگای ئێمە ھەل و دەرفەت دێنە ئەژمارو جەماوەری ئەم مەڵبەندە واتە کوردستان، خەڵکێکن کە لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرەکاندا بە باشی ڕۆڵیان گێڕاوە.
سەرۆکی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی پێشی داگرت: چلۆن باسی کوردستان بکەم کە بێجگە لە باسی بوێری و لە خۆبردوویی و بەرخۆدان و پاراستنی سنوورو وەستان لە بەرامبەر دوژمن و دژی شۆڕش، ھیچی دیکەم بۆ وتن نییە، ئەو پارێزگایەی کە پێنج ھەزار شەھیدو نۆ ھەزار گیانبازی پێشکەشی شۆڕش کردووە.
بەڕێزی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دەستکورتی و ھەژاری قەت بۆ وڵاتەکەمان بە کوردستانیشەوە جوان نییە، وتیشی: دەبێ دەرفەتەکانی ئێستا لە ئاراستەی بەرژەوەندیی خەڵک بقۆزینەوە، تەنانەت ئەگەر ھێندێک لایەن و یان کەسانێکی تایبەتیش پێی قەڵس بن.
سەرۆک کۆماری ئێران بوونی ئاسایشت، یەکگرتوویی نێوان شێعەو سوننەو نەتەوە جۆربەجۆرەکان و ھەروەھا بوونی خەڵکی ھەمیشە لە سەرھەست و وریای بە تایبەتمەندییەکی ھەرەگرینگی پارێزگای کوردستان ھێنایە ئەژمار.