ڕەییسی: کەس بۆی نیە بە زمانی زۆر لەگەڵ گەلی ئێراندا بدوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409568-ڕەییسی_کەس_بۆی_نیە_بە_زمانی_زۆر_لەگەڵ_گەلی_ئێراندا_بدوێت
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەڵوێستە حەق و لۆژیکانەکانی پاشگەز نابێتەوە، وتیشی: کەس بۆی نیە بە زمانی زۆر لەگەڵ گەلی ئێراندا بدوێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2022 12:43 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: کەس بۆی نیە بە زمانی زۆر لەگەڵ گەلی ئێراندا بدوێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەڵوێستە حەق و لۆژیکانەکانی پاشگەز نابێتەوە، وتیشی: کەس بۆی نیە بە زمانی زۆر لەگەڵ گەلی ئێراندا بدوێت.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی کۆڕی دەوڵەت لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بانگەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکییەکان لە بارەی بەرجامەوە وتی: ئەمریکییەکان وتوویانە ئێران دەبێ بگەڕێتەوە بۆ بەرجام، لە کاتێکدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت لە بەرجام نەکشاوەتەوەو ئەمە ئەمریکییەکانن کە پەیمانیان پێشێل کردووە.

ڕەییسی وێڕای ئاماژە کردن بە قسەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی ئەمەی کە گوشاری سەر ئێران قەت کاریگەر نەبووەو بەوپەدی ئابڕووچوونەوە شکستیشی ھێناوە، ئەمریکییەکانی ئامۆژگاری کرد کە لە باتی دووپات کردنەوەی ئەزمونی شکست خواردووی ئەوپەڕی گوشاری سەر گەلی ئێران، ڕاستیەکان ببینن و پەند لە ڕابردوو وەربگرن.

ڕەییسی وێڕای ئاماژە کردن بە ھاتوچۆی بەرپرسانی ئەمریکی بۆ ناوچەکەش وتی: ئەگەر ھاتوچۆی کاربەدەستانی ئەمریکی بۆ وڵاتانی ناوچەکە بۆ پتەوکردنەوەی جێی و شوێنی ڕژێمی زایونی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی ئەم ڕژێمە لەگەڵ ھێندێک لە وڵاتاندایە، ئەو ھەوڵانەیان ھیچ خاڵ و سەرەتییەک بۆ زایونییەکان مسۆگەر ناکات.

ڕوو لە ئەمریکییەکان وتیشی: ئەگەر دەتانەوێ بزانن کردارو ھاتووچووەکانتان بۆ ناوچەکە چ شوێنھات و کاریگەرییەکی ھەبووە وایاشە بە چاوێکی کراوەوە ئاوڕ لە ھەڵوێستی وڵاتان بدەنەوەو بزانن ڕق و بێزارییان بەرامبەر بە زایونیەکان و تاوانکارییەکانی ئەم ڕژێمە ھەتا چ ڕادەیەک پەرەی سەندووە.