پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کۆتایی فستیڤاڵی نیشتیمانی و نێونەتەوەیی سرودی فەجر
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ ئاھەنگی کۆتایی یەکەم فستیڤاڵی نیشتیمانی و نێونەتەوەیی سرودی فەجر، جەختی کرد لە سەر ھەڵبژاردنی لێھاتوو لە ڕووی ھەڵبەست و دەنگ و موسیقاوە لە سرودەکان و بەکارھێنانی بابەتگەلی ئیسلامی و شۆڕشگێڕانەو نیشتیمانی.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ ئاھەنگی کۆتایی یەکەم فستیڤاڵی نیشتیمانی و نێونەتەوەیی سرودی فەجر کە لە ئاھەنگی کۆتایی ھاتنی فستیڤاڵەکە خوێندرایەوە، فەرمووی: سرود لەو بارستاییە گرانباییانەیە بۆ پەرە پێ دانی بایەخی مەعرەفەتی و کردەیی.
لە پەیامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی داھاتووە: پێکھاتەی ھەڵبەست و دەنگ و موسیقا لە پێشکەش کرڕدنی بەکۆمەڵ، لە ڕاستی دا نھێنیی کاریگەر بوونی سرودە ئایینی و نیشتیمانییەکانە لە ھەموو شوێنێکی جیھاندا و زەوق و سەلیقەو ھونەری ئێرانی لەم بوارەش دا توانیویەتی ئێران بباتە ڕیزی ھەڵکەوتەکانەوە.
ئاھەنگی کۆتایی یەکەم فستیڤاڵی نیشتیمانی و نێونەتەوەیی سرودی فەجر، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسان و ھونەرمەندان لە ھۆڵی «وەحدەت»ی تاراندا بەرپا کرا.
لە بەشی نێونەتەوەیی ئەم فستیڤاڵەدا ٦ وڵاتی ناوچەکە داگری فەلەستین، لوبنان، سووریا، عێراق، یەمەن و ئەفغانستان بە ٥٠ بەرھەمەوە بەشدارییان کردو بڕیاریشە نزیکەی ٧٠ تیپی ھەڵبژاردەی فستیڤاڵەکە لە کێبەرکێیەکی گەورەی تەلەفزیۆنی دا پێکەوە ململانێ بکەن.