ته‌مووز 16, 2022 12:00 Asia/Tehran
  • داوای ئێران بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی پەلاماری کیمیایی بۆ سەر شاری سەردەشت

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لای نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێنێڤ داوای ناساندن و سزادانی ئەنجامدەران و یاریدەرانی کیمیابارانی شاری سەردەشتی کرد .

 

28 ژوئەنی 1987 فڕۆکەکانی ڕژیمی  بەعسی ئێراق بە کەڵک وەرگرتن  لە بومبی  کیمیایی  چوار شوێنی  قەڕەباڵغ  لە شاری  سەردەشتیان بۆردمان  کرد.

لەو پەلامارە ناجوامێرانەدا 119 کەس لە دانیشتوانی سیڤیلی شارەکە شەهیدبوون و زیاتر لە هەشت هەزار کەسیش کەوتنە بەر گازە ژاراویەکان و کیمیایی بوون . 

ئیسماعیل بەقایی هامانە باڵوێز و نوێنەری  هەمیشەیی ئێران لای نووسینگەی  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێنێڤ لە دانیشتنێکدا سەبارەت بە  ڕەهەندەکانی مافی مڕۆڤی  کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمایی لە شەڕی داسەپێندراو لە ژنێڤی  سوئیس وێڕای  ڕێزگرتن لە شەهیدان و گیانبەختکارانی کیمیایی سەردەشت  بایکوتگەلی دژە مرۆیی ئەمریکا لە بواری دەوا و دەرمانی بە زوڵمێکی دوو هێندە لە قوربانیانی کارەساتەکەی سەردەشت وەسف کرد . 

بەقایی هامانە وتیشی  ئەمریکا وچەند وڵاتی  دیکەی  ئوروپایی بۆ وێنە  ئاڵمان وهوڵەند ڕۆڵێکی حاشا هەڵنەگریان لە تەیار کردنی ڕژیمی سەدامی  دیکتاتۆڕی لەناوچووی  ئێراق بە چەکەمەنی  کیمیایی هەبووە.

بەقایی هامانە وتیشی  پێوشوێن گرتنی دادوانی و سزادانی ئەنجامدەرانی جەنایەت  جەنگی و یاریدەران لە وجەنایەتە ئەرکی هەمووانە .

سەرپەیڤ