ته‌مووز 16, 2022 17:17 Asia/Tehran
  • سەرۆکی تورکیا رۆژی دوشەممە دەگاتە تاران

سەرۆکی تورکیا بۆ کۆبوونەوەی فەرمی دووقۆڵی و بۆ بەشداریکردن لە حەوتەمین لوتکەی وڵاتانی گەرەنتیکەری پرۆسەی ئاستانە سەردانی تاران دەکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرکۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی سیاسی و ئابووری دەگاتە تاران.

ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمیی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە کۆمەڵگەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعدابادی تاران بەڕێوەدەچێت.

دیدار و وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌ڕێوه‌بردنی ٧مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هاوکاریی ئێران و تورکیا و به‌ستنی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی له‌ پلانه‌کانی سه‌فه‌ری فه‌رمی ئه‌ردۆغان بۆ ئێران ده‌بێت.

سەرپەیڤ