جەژنی غەدیر، جەژنی ویلایەت و ئیمامەت
18ی زیحەججە رێکەوتە لە گەڵ جەژنی ویلایەت ، جەژنی غەدیر .
ڕۆژی ھەژدەی زیحەجەی ساڵی دەهەمی هیجرەت(کۆچی) ڕەسولی خودا(د.خ) ھاوڕێی حەشیمەتێکی 120 هەزارکەسی خەریکی گەڕانەوە لە دوایین سەفەری حەج بوو. لە ناکاو پەیام هێنەری وەحی بەسەر ئەو حەزرەتەدا نازڵ بوو و لەلایەن خوداوە پەیامی هێنا:«ئەی پێغەمبەر!هەرشتێکی لە لایەن پەروەرەندەت بۆت هاتووە ڕایگەێینە، گەر وانەکەی ڕاسپێریت پێک نەهێناوە."
خوا لەو خە ڵکەت، کۆمەڵی خودانەناسان شارەزای ڕاستەرێ ناکات.(ئایەتی 67ی سورەتی مائیدە)
بەفەرمانی پێغەمبەر، کاروان ڕاوەستا. ئەو حەزرەتە لەنێو سەرسورمانی حاجیەکان چووە سەر بەرزاییەک وعەلی(ع)ی وەک جێنشێنکی لێهاتوو بۆ رێبەرایەتی پاش خۆی ناساند و داوای لە ئامادە بووان کرد ئەم پەیامە بەکەسانی تریش ڕاگەیێنن.
ئەم ڕووداوە مەزنە، یەک لە خویاترین بابەتەکانی مێژووی ئیسلامە و سەدان زانا بۆ وێنە ئەبوریحانی بیرونی، خواجە نەسیرەدینی توسی، فارابی و ئیبنی سینا باسیان کردووە. سەت و دەکەس لە مامۆستایانی ئایینی سوننە وەک تەبەری، ئیبنی ئەسیر و ئەحمەدئیبنی حەنبەلیش ئەم حەدیسەیان گێراوەتەوە.
بۆیە ڕووداوی غەدیر تەنیا ڕووداوێکی مێژوویی نییە کە بخرێتە پاڵ ڕووداوەکانی دی. غەدیر، بیروهرزێکە، هێما ونیشانەیەکە کە خودا لەبەرگرینگایەتیەکەی، دینەکەی بەکامڵ زانی.
لەو ڕۆژەوە بە دوا،ڕۆژی غەدیر ڕۆژی جێژن و شادی بووە.
جێژنی گەورەی غەدیرلە گشت موسڵمانان پیرۆزبێت.