وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامەکەی ئەمەریکامان پێ گەیشت
وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران رایگهیاند: وهڵامەکەی دەوڵەتی ئهمریکامان پێ گەییشتووە لە بارەی ڕاوبۆچوونی ئێران بۆ چارهسهرکردنی ئهو کێشانهی که له دانوستانهکانی ههڵوهشاندنهوهی بایکۆتەکان ماونەتەوە.
«ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە وێڕای راگەیاندنی وەرگرتنی وەڵامی دەوڵەتی ئەمریکا پەیوەست بە بۆچوونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە دانوستانەکانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان ماونەتەوە ، وتیشی:
لە ئێستادا لێکدانەوەی وردی ڕوانگەکانی لایەنی ئەمریکی دەستی پێ کراوەو کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای تەواوبوونی ئەو لێکدانەوانە، بۆچوونی خۆی لەو بارەیەوە بە ڕێکخەری ئەورووپیی دانوستانەکان ڕادەگەیەنێت.
خولی نوێی دانوستانهکان بە چڕبوونەوە لە سەر ھهڵوهشاندنهوهی بایکۆتەکانی ئهمریکا دژی ئێران که له 4ی ئابەوە له ڤیهنا دهستی پێکردبوو، له 8ی ئاب کۆتایی هات. لەم خولەی دانوستانەکاندا چەند پێشنیارێک لەلایەن "ئێنریکە مۆرا" ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا لە دانوستانەکانی ڤیەنا پێشکەش کران. زۆربەی وڵاتانی بەشدار لە دانوستانەکانی ڤیەننا، وێڕای گرنگیدان بە هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتی ستەمکارانەو نایاسایی دژی ئێران، خوازیاری بە کۆتا گەییشتنی خێرای دانوستانەکانن ، بەڵام گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی چاوەڕوانی بڕیارە سیاسییەکانی ئەمریکایە سەبارەت بە چەند پرسێکی گرینگ و سەرەکی کە ھێشتا بە چارەسەر نەکراوی ماونەتەوەیەکان.