ئاب 26, 2022 16:40 Asia/Tehran
  • سەرکردەی هێزی دەریایی ئەرتەش: ئەم هێزە بە شێوەی تێکەڵاو ئۆپەراسیۆن لە ھەرێمی دەریا ئەنجام دەدات

سەرکردەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ڕاپەڕێندرانی ئۆپراسیۆنی تێکەڵاوی ئەم ھێزەی کرد لە ھەرێمی دەریادا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، دەریادار«شەهرام ئێرانی» سەرکردەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی مەشقی هاوبەشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازیی ١٤٠١ لە ناوچەی سێهەمی پارێزگای «کەنەراک» لەباشووری ئێران، بە ئاماژە بە لە ناو بردنی سەرکەوتووانەی ئامانجەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەشی دەریایی مەشقی هاوبەشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەش وتی : ئەم هێزە دەتوانێت بە شێوەی تێکەڵاو ئۆپراسیۆن لە ھەرێمی دەریادا ئەنجام بدات.
دەریادار «ئێرانی» وتیشی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە تایبەت ئەرتەشا لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پەرە پێ دانی بە پشت بەستن بە تواناکانیان گەشەیەکی باشیان بەخۆوە بینیوە، هەربۆیە، هێزی دەریایی ستراتیژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ھەرنجدانی توانامەندیەکانی لە بواری سەکۆی ئاوگەڕ چ لە ڕووبەرو چ لە ژێر ئاودا، سەرکەوتوو بووەو ئەو توانامەندییەشی لە ھەرێمی دەریادا بەکار ھێناوەو بەشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بە کەڵک وەرگرتن لە دەستەیەکی تایبەتیی ئاوگەڕەکان کە خاوەنی بەھرەی تایبەتین پێکھێناوە کە دیارە ئەمەش گەڵاڵەیەکی نوێیە.

سەرکردەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێزی دەریایی لە دووری نزیکەی دوو هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتر لە سنوورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە جێگیر بووە بە مەبەستی چەسپاندنی ئاسایشی کەشتیوانی، بوونی ئەم جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بە ئامانجی بەربڵاوکردنی بازنەی ئۆپراسیۆنەکەو زاڵیەتیی زانیاری گەلێک پێویستە.

سەرپەیڤ