پاڵەوانێتیی ئێران و ڕووسیا لە پێشبڕکێی سەربازیی خۆفڕەکانی ساڵی ٢٠٢٢
لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی خۆفڕە سەربازییەکانی سوپای جیهان لە ساڵی ٢٠٢٢، دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا بە هاوبەشی پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیما، عەمید جەنەڕاڵ "عەلی بیلالی"، وتەبێژی پێشبڕکێی سەربازیی نێودەوڵەتیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ساڵی 2022ی سوپای جیهان، وتی: لەم پێشبڕکێیەدا وڵاتی بێلاڕووس پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و وڵاتی ئەرمینیاش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
" سەردار بیلالی سەبارەت بە هەڵبژاردنی باشترینەکان وتی: لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی خۆفڕە سەربازییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی سوپاکانی جیهان، باشترین فڕۆکەوان لە تیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، باشترین تەکنیکار لە تیمی ڕووسی، باشترین وەرزشوان لە تیمی ڕووسی و باشترین تەقەکەر لە تیپی ئەرمەنی هەڵبژێردران.
وتەبێژی کێبڕکێی نێودەوڵەتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی سوپاکانی جیهان جەختی کردەوە: لەم پێشبڕکێیەدا کە بە ناو راوی شەھێن بە میوانداریی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران لە شاری کاشان لە پارێزگای ئیسفەهان لە ناوەڕاستی ئێران بەڕێوەچوو ، حەوت تیم لە وڵاتانی ڕووسیا، بێلاڕووس و ئەرمینیا و دوو تیمی هیندستان و پاکستان وەک وڵاتانی چاودێر ئامادەبوون.
وتەبێژی پێشبڕکێی سەربازیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی سوپاکانی جیهان وتی: سیخوڕیی شەو و ڕۆژ، ئامانجی شەو و ڕۆژ، بۆسەنانەوە و دژە بۆسە، هەروەها ئاراستەکردنی تەقەی تۆپخانەکان لە بەشە جیاوازەکانی ئەم پێشبڕکێیە بوون.