وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامی ئەمریکا لە یەکەم دەرفەت دا دەدرێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای کۆبەندیی کۆبوونەوە پسپۆڕیەکان سەبارەت بە دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان، لە زووترین دەرفەت دا وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە .
خولی نوێی دانوستانه‌کان بە تەوەری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران که له 4ی ئاب له ڤیهنه ده‌ستی پێ‌کردبوو، له 8ی ئاب کۆتایی هات.
ناسر که‌نعانی چافی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له وتووێژێک دا له‌گه‌ڵ ئیرنا ڕایگه‌یاند: کۆماری ئیسلامی ئێران جدییه له گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکی سه‌قامگیر و گشتگیر که به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وڵات دابین بکات و لەم بارەوە تا ئێستا بەپرسیارانە جووڵاوەتەوە .
کەنعانی چافی دەشڵێت: پڕۆسەی دانوستانەکان بە هۆی هەستیاریی ئەو پرسە ، نهێنییە، هەروەها هەموو لایەنەکان هەوڵیانداوە پابەندبن بە سروشتی نهێنی بوونی پرۆسەی دانوستانەکان و بە میدیایی کردنی بەروەخت یارمەتیەک بە ئەنجامی دانوستانەکان نادات .
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد: وه‌ک چه‌ندین جار ڕاگه‌یاندراوه، زۆر پرس نه‌ماوه که په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی دانوستانه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان بێ ، بەڵام ھەندێ بابەتی باقیماو ، بابەتی ھەستیار و گرنگ و دیاریکەرن .