دەسپێکی سەفەری ئەربەعینی حوسێنیی زیارەتکارانی ئێرانیی هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی مانگی سەفەر
بەپێی پلانی ئەرکانی ئەربەعینی ئێران، ئەمڕۆ (دووشەممە) گەشتی زیارەتکارانی حوسێنیی ئەربەعین ھاوکات لە گەڵ یەکەم ڕۆژی مانگی سەفەر دەستی پێکردووە.
20 سەفەری 1444ی کۆچی (17ی ئەیلوولی 2022)،چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع)، سێیەم ئیمامی شیعەکانی جیهان و هاوەڵە دڵسۆزەکانی لە بیابانی کەربەلایە و لەم ڕۆژەدا زیارەتکاران دەچنە ناو شاری کەربەلا .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما، حوجەتولئیسلام "سوحبەتوڵڵا ڕەحمانی"، جێگری بەرپرسی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران، بە ئاماژە بە دەستپێکی گەشتی زیارەتکارانی ئەربەعینی حوسێنی لە ئەمڕۆوە (دووشەممە)، ئاماژەی کردە تۆمارکردنی زیاتر لە 2 ملیۆن زیارەتکاری ئێرانیی ئەربەعینی حوسێنی بۆ سەردانی شێونە پیرۆزەکان و گوتی : لە سیستەمی سەماح-یش، ماوەی سەردانی عێراق بۆ 2 هەفتە دیاری کراوە، داوا لە زیارەتکارانی حوسێنی دەکەین گەشتەکەیان کورت بکەنەوە. جێگری عەتەباتی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران گوتیشی: لە ٧ی ئەیلولەوە کاروانەکانی ئەربەعینی ئێران لەسەر سنوورەکان و عێراق چالاک دەبن.