پاپۆڕێکی جەنگیی نوێ لە ئێران کەوتەکار
لە ڕێوڕەسمێک دا بە ئامادە بوونی سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ، پاپۆڕی جەنگیی شەهید سولەیمانی، کەوتەکار .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی پەیوەستکرانی ئامێرەکانی لێزانی و بەرگریی هێزی دەریایی سپای پاسداران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەردار سەرلەشکەری پاسدار محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەندەر عەباس بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا پاپۆڕی جەنگیی شەهید سولەیمانی ، سەرئاوگەڕی تیژڕەوی کلاسی مووشەک هاوێژی شەهید ڕۆحی و سەرئاوگەڕی تیژڕەوی مووشەک هاوێژی شەهید دارا پەیوەستی جیهازاتی سەربازیی هێزی دەریایی سپا کران.
ئەو پاپۆڕە بە پێی داڕشتنی، توانای دەریاوانی و بەرێوەبردنی ئۆپراسیۆن لە ئاوە دوورەکانی هەیە.
پاپۆڕی شەهید سولەیمانی لە بواری چاوەدێری هەواڵگری و ناسینەوە و چاەودێری ئامانجەکان و هاتوچۆی سەرئاو و ژێرئاو و ئاسمانیی بە پێشکەوتووترین سیستەمەکانی ناسینەوە تەیار کراوە.