ئه‌یلوول 08, 2022 14:55 Asia/Tehran
  • وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە بەغدا

وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تاوتوێ کردنی ڕەوشتی زیارەتکارانی ئەربەعین و ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی گەییشتە بەغدا.

۲۰  سەفەر ١٤٤٤ هیجری (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، چلەو ئەربەعینی شەهیدبوونی ئیمامی حوسێن (ع) سێهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە دەشتی کەربەلایەو لەم ڕۆژەدا زیارەتکاران  بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ئەربەعینی حوسێنی (ع)، دەجنە شاری کەربەلا لە باشووری عێراق.

رۆیشتنی زیارەتکارانی حوسێنیی ئەربەعین بۆ کەربەلا لە چەند رۆژی رابردوودا دەستی پێکردووە و چەند رۆژێک پێش ئەربەعین دەگاتە ئەوپەڕی خۆی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئەمڕۆ پێنجشەممە «ئەحمەد وەحیدی» وەزیری نێوخۆی ئێران بەمەبەستی تاوتوێ کردنی دۆخی زیارەتکارانی ئەربەعین و هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و بە تایبەت ھاوتا عێراقییەکەی گەیشتە بەغدای پێتەختی عێراق.

سەرپەیڤ