خزمەتگوزاریی «مانگی سووری ئێران» بۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی(ع) لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411179-خزمەتگوزاریی_مانگی_سووری_ئێران_بۆ_زیارەتکارانی_ئەربەعینی_حسەینی(ع)_لە_عێراق
سەرۆکی کۆمەڵەی «مانگی سوور»ی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی خزمەتکردنی ئەم کۆمەڵەیە بە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینیی کرد لە عێراق دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2022 05:14 Asia/Tehran
  • خزمەتگوزاریی «مانگی سووری ئێران» بۆ  زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی(ع) لە عێراق

سەرۆکی کۆمەڵەی «مانگی سوور»ی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی خزمەتکردنی ئەم کۆمەڵەیە بە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینیی کرد لە عێراق دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، «پیرحەسین کولیوەند» سەرۆکی کۆمەڵەی «مانگی سوور»ی ئێران وتی: فریاگوزارانی  خزمەتگوزاری کۆمەڵەی «مانگی سوور»ی ئێران لە ڕۆژێکدا خزمەتی پتر لە ٧٠ هەزار زیارەتکاری ئەربەعینی حسەینی(ع) دەکەن.

«کولیوەند» ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی گەرمیی کەش و هەواو حەشیمەتی زۆرەوە، تاقمەکانی «مانگی سووری ئێران» بە شەوو ڕۆژ خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەش بە سەردانیکەران و پەک کەوتووانی گەرما دەکەن.

سەرۆکی کۆمەڵەی «مانگی سوور»ی کۆماری ئیسلامی ئێران زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینیی ڕاسپارد کە لە پلەی بەرزی گەرمادا واز لە ڕۆییشتن بهێنن و کاتێک کەشەکە فێنک دەبێتەوە بجوڵێن.