ئه‌یلوول 12, 2022 07:14 Asia/Tehran
  • ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ چەسپاندنی ئاسایشی زیارەتکارانی ئەربەعین

 نوێنەری ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاروباری ئەربەعین ئامادەیی تەواوی ئەم هێزەی بۆ دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکارانی ئەربەین حوسێنی (د.خ) ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیما؛ سەرداری سەرتیپ  بەهرام حوسەینی موتڵەق، نوێنەری ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاروباری ئەربەعین، لە سەردانێکیدا بۆ تێرمیناڵی سنووری و سەرنشینانی شاری چەزابە، ڕایگەیاند، بۆ خزمەتکردن و دەستەبەرکردنی ئاسایشی زیارەتکاران، بەڕێوەبەرایەتییەکانی سوپا، فەرماندەیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی، پاسەوانی سنوور، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و هێزەکانی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕێوشوێنی باش و شایستەیان بۆ هاتووچۆی سەلامەتی زیارەتکارانی ئەربەعین گرتووەتەبەر.

سەردار حوسێنی موتڵەق گوتیشی: بۆ گەڕانەوەی سەلامەت و شکۆمەندانەی زیارەتکاران بۆ ئێران، ھاوھەنگیی پێویست کراوە. سنووری چەززابە و شەلەمچە دوو سنووری فەرمی و نێودەوڵەتین بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەین حوسێنی؛ پێشبینی دەکرێت لەم دوو سنوورەوە نزیکەی دوو ملیۆن زیارەتکار سەردانی کەربەلا بکەن .

٢٠ سەفەری ١٤٤٤ی کۆچی (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) و هاوەڵە دڵسۆزەکانی، لە بیابانی کەربەلادایە و لەم ڕۆژەدا زیارەتکاران دەچنە  کەربەلا  بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی حوسێن (ع).

سەرپەیڤ