ڕەخنەی کەنعانی لە ڕوانگەی دووفاقانەی ئەمریکاو ڕۆژئاوا لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە: دووفاقییەکی پڕ لە شەرمەزارییە، وتەبێژە فەرمییەکان و بەرپرسانی باڵای حکومەت کە هەوڵیان دەدا خەڵکی ئێران بە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارو بایکۆت بە چۆکدا بێنن، ئەمڕۆکە لافی خەمخۆری بۆ گەلی ئێران لێ دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران،لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕەخنەی لە ھەڵوێستی دووفاقانەو پڕشەرمانەی بەرپرسان و وتەبێژی هەندێک وڵات گرت و نووسیویی: ئەم دووفاقییەکی پڕلە شەرمەزارییە کە وتەبێژی فەرمییەکان و بەرپرسانی باڵای حکوومەتی کە بە ڕاگەیاندن و داسەپاندنی سیاسەتی «ئەوپەڕی گوشار» و «بایکۆتی ماڵوێرانکەر» دەیانویست جەماوەری ئێران بە چۆکدا بێنن، لە ئێستادا لافی خمخۆری و دڵسۆزی بۆ گەلی ئێران لێ دەدەن.
ئاماژهی بهوهشکرد: لەوەش دژبەیەکتر ئەوەیە کە میدیاکانیان هانی ململانێی شەقام و وێرانکاری و کاولکاری دەدەن، ھەستی ئەتنخوازی دەورووژێنن، کەچی دروشمی "ژیان" بۆ خەڵکی ئێران دەڵێنەوە!!
کەنعانی ڕاشیگەیاند: دووڕوویی و مەرایی دوژمنی سەرەکیی نەتەوەی ئێران کۆتایی بۆ نییە!!!
وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران پێشتر به ئاماژه به پشتیوانیی ئهمریکا و ئهورووپا له ئاژاوهکانی ئێران له پهیجی تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی ئینستاگرام ڕایگهیاندبوو: ئهوانهی بانگەشەی داکۆکی له مافی خهڵکی ئێران دهکهن، واباشترە دروشمە درۆیینەکانیان وەلا بنێن و چەندین دەیە سزای دڕندانە و نامرۆڤانەی دژی گەلی ئێران تەواو کەن.