ئه‌یلوول 30, 2022 21:47 Asia/Tehran
  • به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتی ئێران سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانی رۆژانی رابردوو له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی ئێران

وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تیای دا جەختی لەوە کردەوە کە: ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە توێکڵێکی دیار و بەرجەستە و چەندین چینی شاراوەیان لە پشت پەردەوە هەبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێراندا هاتووە: بەرگریکارانی نیشتمان و پارێزەرانی ڕێکمەندی و ئاسایشتی وڵات لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ زنجیرەیەک لە تێکدەرانی گرووپیی هەمەچەشنە، ھەرلە دەست و پێوەندی ڕێکخراوە سیخوڕییەکانی بیانی، دەستوەردانی ڕاستەوخۆی حکومەتەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و شوێنکەوتووانی سعودییان بگرە ھەتا کەسانی نائاوەزمەندی ئاژاوەگێڕو ھەڵخەڵەتاوی سەر شەقامەکان ڕووبەڕوو بوونەوە.ئەم بەیاننامەیە دەشڵێت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٤٩ تێکدەری سەربە تاقمۆکەی مونافقین  دەستگیر کراون، کە بەپێی فەرمانی مونافیقە تیرۆریستەکانی دانیشتووی ئەلبانیا، ھەر لە دروست کردنی هەواڵی ساختەی ورووژێنەری ئاژاوەچییەکانەوە بگرە ھەتا ڕێکخستنی تیرۆرو وێرانکاری،دیاری کردنی دروشم و ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ لە شوێنی گێڕانی ئاژاوەو وێرانکردنی موڵک و ماڵی گشتی، دابینکردنی ئامێری جۆراوجۆر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیس و کەرەستەی سووتاندنی شوێن و ئۆتۆمبێلی گشتی و خۆکەسی، چالاکییان کردووە.

بەیاننامەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕاشیگەیاندووە: ٧٧ کەس لە ئەندامانی تاقمگەلێکی کوردستان، لەوانە بەکرێگیراوی فەرمیی تاقمەکانی سەربە زایۆنیزم ناسراو بە کۆمەڵە، دیموکرات، پاک، پژاک و بەشێک لە کادیرانی پلە باڵای ئەو تاقمانە کە لە هەردوو دیوی سنوورەکانی رۆژئاوای وڵاتەوە خەریکی پیلانگێڕان بوون دژی جەماوەری کوردستان، قۆڵبەست کران کە لە نێو قۆڵبەستکراوان دا، کادێرێک و ئەندامێکی ناوەندیی تاقمۆکەیەکیش کە سەقامگرتووی ھەرێمی کوردستانە، بەرچاو دەکەوێت.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ٥ ئەندامی گروپە تەکفیری- تیرۆریستییەکانیش لەگەڵ ٣٦ کیلۆگرام تەقەمەنی، کە بە قۆستنەوەی ھەلی پشێوی ، لە هەوڵی بۆمب نانەوە لە نێو کۆڕوکۆبوونەوەی جەماوەری و ھەروەھا لە نێو ئاژاوەچییەکان و پاڵ دانی بە لایەنی بەرامبەر بوون بۆ پەرەپێ دانی پێکدادانەکانی نێوان ھەردووک لا،قۆڵبەست کراون.

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕوونیشی کردەوە: ئەم تیرۆریستانە جگە لە ھەوڵی تیرۆرکردنی یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی وڵات، پیلانی بۆمبانانەوە لە کۆڕێکی ماتەمینیی لە شیرازی باشووری ئێران  و مەیدانی شەھیدانی مەشھەد لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێرانیشیان هەبوو، کە لە سای وریایی هێزەکانی ئاسایشت، پوچەڵ کرانەوە.

ئەم بەیاننامەیە دەشڵێت: ڕێکخراوی سیخوڕیی "بەهایی" بەپێی فەرمانی ئەو ناوەندەی کە بنکەکەی لە حەیفای داگیرکراوە، پێدزەیەکی بەربڵاوی لە گۆڕەپانی پشێوی و ئاژاوەکان و هاندان بۆ تێکدان و وێرانکردنی شوێنە گشتییەکان ھەبووەو بەم پێیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شانەی سەرەکی و نھێنیی بەهاییەکان داگری سێ کەس لە سەرکردەکانی بەهایی و دوو ئەندامی تیمی میدیایی و ڕاگەیاندنیان، دەستگیرکران.

هەروەها ٩٢ کەسی سەر بە ڕژێمی ناوزڕاوی پەهلەوی وپاشاخوازانی دیاریش، لە گۆڕەپانەکانی ئاژاوەو پشێوی دا ناس و قۆڵبەست کراون، هەروەها ٩ شارومەندی بیانیی سەر بە وڵاتانی ئەڵمانیا، پۆڵەندا، ئیتالیا، فەرەنسا، هۆڵەندا، سوید و هتد..یش کە لە پشت پەردەی ئاژاوەکانەوە خەریکی پیلانگێڕان بوون، دەستگیرکران.

هەروەها ژمارەیەک لە دەست و پێوەندەکانی سەربە میدیای بیانی لە تاران و پارێزگا جیاجیاکانی ئێرانیش دەستنیشان کران و بانگ کران و لە ئێستادا بۆ هەندێکیان دۆسیە دروست کراوە ھەتا دوای وەرگرتنی مۆڵەتی دەسەڵاتی دادوەری بانگ بکرێن یان دەستبەسەر بکرێن. لە هەمان کاتدا ئەو باڵوێزخانانەش کە کارگێڕانیان بچووکترین دەستیان هەبوو بێت و یان ڕۆڵیان لە گۆڕەپانی ئاژاوەگێڕییەکان دا هەبووە، وەک پێویست ئاگادار کرانەوە.

سەرپەیڤ