گەڕانەوەی ئەو زیارەتکارە ئێرانییەی کە لە عەرەبستان دەستبەسەر کرا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411909-گەڕانەوەی_ئەو_زیارەتکارە_ئێرانییەی_کە_لە_عەرەبستان_دەستبەسەر_کرا_بوو
زیارەتکارێکی ئێرانی کە لە سعودیە دەسبەسەر کرابوو، دوای ٨٠ ڕۆژ لە یەخسیرییەکەی لە زیندانی ئالی سعود گەڕایەوە بۆ وڵات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2022 10:26 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی ئەو زیارەتکارە ئێرانییەی کە لە عەرەبستان دەستبەسەر کرا بوو

زیارەتکارێکی ئێرانی کە لە سعودیە دەسبەسەر کرابوو، دوای ٨٠ ڕۆژ لە یەخسیرییەکەی لە زیندانی ئالی سعود گەڕایەوە بۆ وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ڕێوڕەسمی پێشوازی لە «خەلیل دەردمەند» بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەڕێوەچوو.

خەلیل دەردمەند» لە ڕۆژی جەژنی قورباندا وێنەیەکی کەعبەی گرت و بڵاوی کردەوە کە لە وێنەیەکی شەهیدی نەمر «حاج قاسم سولەیمانی» پێوە بوو.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە، «خەلیل دەردمەند» لەلایەن فەرمانبەرانی عەرەبستانەوە دەستبەسەرکراو هەوڵەکانی دەزگای دیپلۆماسی و دادپەروەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئازادکردنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر پچڕانی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان تاران و ڕیاز لە ڕێگای وڵاتانی نێوەندگرەوە بەدواداچوونی بۆ کرا.

دواجار رۆژی 2ی تشرینی یه‌که‌م، لە پەیوەندیگەلێکی جیاجیای «فۆئاد حسەین» وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و «سه‌یید به‌در ئه‌لبوسه‌عیدی» وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان له‌گه‌ڵ «حسێن ئه‌میرعه‌بدوڵڵاهییان» وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ،ھەواڵی ئازاد کرانی ئەو حاجییە قۆڵبەستکراوە لە عەرەبستاندا بە «ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» ڕ اگەیەندرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سوپاسی هەوڵەکانی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و عومان کرد بۆ به دواداچوونی ئازادکردنی ئەو حاجییە ئێرانییەی له عەرەبستاندا دەستگیر کرابوو.