تشرینی یه‌که‌م 11, 2022 21:02 Asia/Tehran
  • جەختی  «پەیمان جبللی» لەسەر ڕێگای بەدیهێنانی بەرنامەی گۆڕانکاری لە ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد لەسەر ڕێگای بەدیهێنانی بەرنامەی گۆڕانکاری لە میدیای نیشتیمانی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «پەمان جبللی» سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە دووهەمین کۆبوونەوەی ئاسۆی گۆڕانکاریدا ڕایگەیاند: کۆدەنگی و هاوسۆزی لە نێوان ئەندامانی میدیای نیشتمانیدا هەیە بۆ دروستکردن و درێژەی گۆڕانکارییەکان .

«جبللی» وتیشی: ئەندامانی میدیای نیشتیمانی بە یەکەوەو بە ھاودەنگی بە ئاراستەی بەدی ھێنانی گۆڕانکاری و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا ھەنگاو ھەڵدەگرن.

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن هەروەها وتی: جوڵەی میدیای نیشتمانی بەرەو پێشەو پێشکەوتنێکی زۆر و دەستکەوتی گەورە بەدەست هاتووە، ئەو پێشکەوتن و دەستکەوتانەی کە دەبنە هۆی پێشکەوتنی گەورەتر وبەرەکەت و بەرهەمی گەشاوەتریان لێ دەکەوێتەوە.

«جبللی» لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان و نووسەرانی ئەدەبی زارەکیی بەرخۆدان و هەروەها جێگرەکانی و بەڕێوەبەرانی دیکەی ڕێکخراوی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بەڕێوەچوو، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بوونی ئاستەنگی دیار و شاراوە قەت جوڵەی گۆڕانکارانەی ڕێکخراوەکە ڕاناگرێت، وتیشی: ئاگاداری بوونی بەربەستەکان بووین و بەڵگەنامەی گۆڕانکاریی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بە تێگەییشتن لە بەربەستە پێشبینیکراوەکان داڕێژراوە.

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن وتیشی: هەندێک لایەن حەزبە گۆڕانی ئەم دواندگەیەی کۆماری ئیسلامی نین؛ بەڵام ئەم لایەنانە هەرگیز ناتوانن میدیای نیشتمانی لەو ڕێگایەی کە ھەنگاوی تیادا ھەڵدەگرن بێهیوا بکەن و لای بدەن ، بۆیە ئێمە بە هێزەوە ڕێگای گۆڕانکاری دەپێوین.

«جبللی» ئەو دەنگۆو چاوڕای بە یەکێک لە دەرکەوتەکانی سەرەڕۆیی وەسف کردو وتی: دەنگۆ کردن و چەواشەکاری لە بەرامبەر وریایی و ویستی لێبڕاوانەی چالاکانی میدیای نیشتیمانی کاریگەرییەکی بەرچاوی ھەیە.

سەرپەیڤ