ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ڕێگاچارەی دوژمنایەتییەکان، خۆڕاگرییە
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئاژاوە پرژو بڵاوەکانی بە داڕشتنێکی دۆش داماوانەو ناشارەزایانەی دوژمن لە دژی پێشکەوتن و جوڵانەوەی داھێنەرانەو گەورەی گەلی ئێران زانی و وتیشی: ڕێگاچارەی دوژمنایەتییەکان، خۆڕاگرییە.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی خولی نوێی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێران، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، ڕۆڵ و دەستوەردانی دوژمن بۆ هەمووان و تەنانەت بۆ خاوەن ڕایانی بێلایەنی بیانیش، ڕوون و ئاشکرایە، وتیشی: ئەم بابەتە پرسێکی خۆڕسکی دەروونی نییە، ھەڵبەت لەوانەیە ھێندێک بەستێنیان قۆست بێتەوە، بەڵام دیارە ھەنگاوەکانی دوژمن لەوانە پڕوپاگەندە، هەوڵدان بۆ شوێن دانان لەسەربیروھزر، ورووژاندن، هاندان و تەنانەت ڕاھێنانی چۆنیەتیی دروستکردنی کەرەستەی سووتێنەر، لە ئێستادا بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، دۆش دامان و کاردانەوەو تۆڵەسەندنی دوژمنی بە گرینگترین خاڵی جێی سەرنجی ڕووداوەکانی ئەم دواییەد زانی و وتی: گەلی ئێران لە ماوەیەکی کەم دا ھەنگاوێکی گەورەی ھەڵگرت کە ١٨٠ پلە بە پێچەوانەی سیاسەتەکانی ئیستیکباری جیھانی بوو، ھەر بۆیە کاردانەوەیان لە خۆیان پیشان داو ھەر لەم چوارچێوەیەدا بە پلاندانان و خەرجکردنی پارە، خەڵک و لەنێویاندا کۆمەڵێک سیاسەتمەداریان لە ئەمریکا و ئەوروپا و هەندێک شوێنی دیکەدا ھێنایە مەیدانەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: ئەم بزوتنەوەیە گەورانە ئەوەی دەرخست کە نەتەوەی ئێران گەشەدار، دیندارو پابەندە بە بەها و پرسە ئایینییەکانەوە و وڵاتیش بە خێرایی جووڵەی بەرەپێشەوەی بەردەوام دەکات.
ڕابهری مهزنی شۆڕش بەشداریی ملوێنیی لاوان له ڕێپێوانەکانی ئەربەعین و جوڵانەوەکانی بڕوادارانەی به نموونهی ئایینداری و بیروباوهڕی ئایینی و بزوتنهوه گهورهی گەلی ئێران زانی و وتیشی: له ڕاستیدا دهستپێشخهری له دهستی گەلی ئێران دا بوو، ھەر بۆیە دوژمن ناچار بوو کاردانەوەیەکی ناشارەزایانەو گەمژانە لە خۆی پیشان بدات و بەم پێیە پلانی بۆ ئاژاوەگێڕی داڕشت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوەش کرد کە: هەتا کاتێک کە خەڵکی ئێران ئاڵای ئیسلامیان بەدەستەوە بێت و لەگەڵ حکومەتی ئیسلامیدا بن، ئەم دوژمنایەتیانە بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوام دەبن و تاکە چارەسەریش خۆڕاگرییە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە: ئێمە لە بەڵێنی ئیلاھی لە بارەی سەرکەوتنی یەکجارییەوە دڵنیاین و بێ گومان یارمەتیی ئیلاھیمان لە پشت دەبێت.