بەیاننامەی پێکھاتەی نوێنەرانی پارێزگای کوردستان لەمەڕ شەرمەزارکردنی ھەنگاوە تێکدەرانەکان
پێکھاتەی نوێنەرانی کوردستانی ئێران لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ھەنگاوی تێکدەرانەی هەندێک لە دەست و پێوەندە نێوخۆییەکانی بە پشتیوانیی دەزگاکانی سیخوڕیی بیانی شەرمەزار کرد.
ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە لەئێران بەبیانووی گیان لەدەست دانی خوالێخۆشبوو خاتوو «مەهسا ئەمینی» جارێکی دیکە بووە هۆی ئەوەی کە دوژمنانی دەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دەرفەتێک بۆ دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆی ئێران و ورووژاندنی زیاتری ئاژاوەکان بیقۆزنەوە.
بەپێی راپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، پێکھاتەی نوێنەرانی پارێزگای کوردستان لە مەجلیسی شورای ئیسلامی وێڕای شەرمەزارکردنی ھەنگاوی تێکدەرانەی بەشێک لە دەست و پێوەندە نێوخۆییەکان بە پشتیوانیی دەزگاکانی سیخوڕیی بیانی ، ڕایگەیاند:رووداوەکانی ئەم دواییە دەرکەوتەو ڕەنگدانەوەی ئاشکرای پیلانی ناتۆی فەرھەنگیی دوژمنە قەسای قەسەکانی ئەم سەرزەوینەو گروپە ھەندەران نشینەکانی ھۆگری زێڕوزۆر بوو کە بە پاڵپشتی ڕەوتی ڕۆژئاوایی_زایونیزم و داکۆکیی ئەمریکای تاوانبار سەری ھەڵدا.
لەم بەیاننامەیەدا ھەروەھا باسی ئەوەش کراوە کە، ئەو ڕەوتەی کە بە پێی فەرمایشتی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، هەموو تاکتیک و فێڵێک بەکاردەهێنێت بۆ زاڵبوون بەسەر بەرژەوەندیی گەلان و لەنێوبردنی شوناسی نەتەوەیی کۆمەڵگا مرۆڤایەتییەکان و بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی، ھەر چەشنە فێڵ و ئامێرێک بەکار دێنێ، دەیان ساڵە بیری گەنجانی ئەم وڵاتەی کردووەتە ئامانج، بەڵام لە بەرامبەر بەربەستی ئاسنینی یەکبوونی نیشتیمانی، شەپۆلی ھزری و شۆڕشگێڕانەی خەڵک و بەرپرسان لە سەرتاسەری وڵات و بەڕێوەبەرایەتی کرانی دروستی دۆخەکە لە لایەن هەموو دامەزراوەکانی وڵات کە شایەنی دەستخۆشییە، تووشی شکستێکی تاڵ و گورچکبڕ ھات.
لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ئەم پێکھاتەیە ستایشی خەڵکی دیندارو تێگەییشتووی پارێزگای کوردستان دەکات کە وێڕای ناسینی بەرەی دوژمن و تاقمە جودایی خوازو نەیارەکان، بە جیاکردنەوەی ڕیزی خۆیان لە ئاژاوەو پشێوی، جارێکی تر بەرچاوڕوونی و دوژمن ناسیی خۆیانیان پیشان دا.