تشرینی یه‌که‌م 24, 2022 22:42 Asia/Tehran
  • پەیمان جبللی: دەمانەوێ میدیای نیشتیمانی سەرچاوەی سەرەکیی خەڵک بێت

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕۆڵی ئەم ڕێکخراوەیە لەمەڕ چارەسەریی گرفتەکان، پێی داگرت: میدیای نیشتیمانی دەبێ سەرچاوەی سەرەکیی خەڵک بێت.

پەیمان جبللی سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاھەنگی پەردەلادان لە سەر گەڵاڵەی گۆڕانکاریی لە قوتابخانەی تەلەفزیۆنی ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە قوتابخانەی تەلەفزیۆنیی ئێران بە نیازە لە ھەموو شێوەازە نوێکانی دنیا کەڵک وەربگرێت، وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامانجه‌ به‌دی بێت، به‌ شانازییه‌وه‌ ده‌ڵێین که‌ هه‌موو ناوچه‌کانی ئێران لە باشترین مامۆستایان به‌ باشترین شێوه‌ کەڵک وەردەگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، جبللی وتیشی: پێویستە مەجلیسی شورای ئیسلامی ، دەوڵەت و ئۆرگانەکانی بڕیاردەر لەگەڵ میدیای نیشتمانی هاوکاری بکەن.

یوسف نووری، وەزیری پەروەردە، وەحید جەلیلی، جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بۆ کاروباری ڕۆشنبیری، موحسین بەرمەهانی جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بۆ کاروباری تەلەفزیۆن، عەلی بەخشی زادە جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بۆ کاروباری ڕادیۆ،  عەلی عەبدولعالی بەڕێوەبەری کەناڵی «ئاموزش_ فێرکاری»، سەلیم غەفوری جێگری سەرۆکی تەلەفزیۆن، هادی خودادی ئامادەکاری گەڵاڵەی قوتابخانەی تەلەفزیۆنی و کۆمەڵێکی ٢٠٠ کەسەی فێرخوازان و ھەروەھا بنەماڵەکانی شەهیدان بەشداری ئاھەنگەکە بوون.

سەرپەیڤ