گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی سوریا و ئێران گەییشتە تاران
گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی سووریاو ئێران لە کاتی گەییشتنیان بۆ تاران لەلایەن «گۆلروو» و ئەندامانی دیکەی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانی ئێران و سووریا پێشوازییان لێکرا.
«هەیفا جومعە» جێگری سەرۆکی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی سووریاو ئێران و شاندەکەی یاوەری ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ھەشتەمی خەزەڵوەر بە دەم گەییشتنی بە فڕگەی میھرئاباد لەلایەن «عەباس گۆلروو»، «جەعفەر ڕاستی» و «فاتیمە محەمەد بەیگی» ئەندامانی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی ئێران و سووریا پێشوازییان لێکرا.
لە سەرەتای دیدارەکەدا «گۆڵڕوو» وێڕای خێرھاتن کردنی جێگری سەرۆکی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی سووریا و ئێران و شاندەکەی یاوەری ڕایگەیاند: زۆر دڵخۆشین بە سەردانەکەتان بۆ تاران؛ لە دیداری پێشوودا کە ئێمە سەردانی دیمەشقمان کرد، بڕیاری زۆر بەسوود درا و بەدواداچوونمان بۆ بابەتەکانی پەیوەست بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کرد.
هەروەها «فاتمە محەممەد بەیگی» ئەندامی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی ئێران و سووریاش لە دیدارەکەدا بەخێرهاتنی جێگری سەرۆکی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی سووریا و ئێران و شاندەکەی یاوەری کردو وتی: لە تەنیشتی یەکترداو بەهێزەوە درێژە بە ڕێگای هاوبەش دەدەین و لە سای بوونی مەجلیس و دەوڵەتێکی شۆڕشگێڕ لە ئێراندا دەتوانین ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا بەرزتر بکەینەوە.
«هەیفا جومعە» جێگری سەرۆکی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی سووریاو ئێرانیش لە دیدارەکەدا سوپاسی نوێنەرانی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانی ئێران و سووریای کرد لەبەر بانگهێشت کردنی بۆ ئێران و وتیشی: هیوادارم ئەم کۆبوونەوەیە بتوانێت ببێتە بنەمایەک بۆ هاوکاریی زیاترمان و هەروەها جەخت لەوە دەکەمەوە کە دەبێت سەردانەکان بەردەوام بن چونکە کاریگەر دەبێت لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.
ئاماژەی بەوەشکرد: نزیکەی ٣٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی گروپی دۆستایەتیی سوریا و ئێران تێپەڕیوە و هێشتا بەردەوامە، بۆیە هیوادارم هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان هەردوو پەرلەمانی ئێران و سوریادا هەبێت لە ئاراستەی گەییشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان.