کۆبوونەوەی نێوان ئێران و عەرەبستان بۆ حەججی تەمەتوع بەڕێوەدەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413393-کۆبوونەوەی_نێوان_ئێران_و_عەرەبستان_بۆ_حەججی_تەمەتوع_بەڕێوەدەچێت
ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران کۆبوونەوەی وەزیری حەج و عومرەی عەرەبستان و سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی کۆماری ئیسلامی بۆ واژۆکردنی لێکگەییننامەی لە مانگی داهاتوودا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2022 11:19 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی نێوان ئێران و عەرەبستان بۆ حەججی تەمەتوع بەڕێوەدەچێت

ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران کۆبوونەوەی وەزیری حەج و عومرەی عەرەبستان و سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی کۆماری ئیسلامی بۆ واژۆکردنی لێکگەییننامەی لە مانگی داهاتوودا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پێوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی حەجج و زیارەتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد کە دانوستانە سەرەتاییەکانی نێوان ڕێکخراوی حەجج و زیارەتی ئێران و وەزارەتی حەجج و عومرەی عەرەبستان بە ئامانجی گرتنەبەری ڕێوشوێن و ڕێکخستنە پێویستەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەرچی باشتری حەججی ساڵی تازەو پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی شیاو بە حاجیان  ڕۆژی یەکشەممە بە شێوەی وێبیناری بەڕێوەبرا.

ئەم بەیاننامەیە دەشڵێت: لەم دانوستانانەدا هەردوولا جەختیان لە سەر پێویستیی ھاوکاری سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شایستە بە حاجیانی ئێرانی کردووەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەی ڕێکخراوی حەجج و زیارەتی ئێران، لەم دانوستانانەدا، کۆبوونەوەی فەرمیی داهاتوو لە عەرەبستان لە مانگی داهاتوودا بە ئامادەبوونی وەزیری حەج و عومرەی سعودیە و سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران بەڕێوەدەچێت و لێکگەیینامەیەکیش واژۆ دەکرێت.