گەڕانەوەی تەرمی پاکی ١١١ شەهیدی هەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز لە ڕێگەی چۆمی ئەڵوەنەوە بۆ ئێرانی ئیسلامی
تەرمی پاکی ١١١ شەهیدی هەشت ساڵ بەرگریی پیرۆز، لە میانەی پێشوازیی خەڵکی «ئابادان» و «خوڕەمشار» لە ڕێگەی چۆمی ئەڵوەنەوە گەییشتەوە خاکی ئێرانی ئیسلامی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار«سەیید محەممەد باقرزادە» فەرماندەی لێژنەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وتی: تەرمی پاکی ئەو شەهیدە پلەبەرزانە لە شەڕگەکانی سەردەمی بەرگری پیرۆز لە سنووری پارێزگای میسان و بەسرە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی عێراق دۆزراوەنەتەوەو لە ڕێگای چۆمی نێونەتەوەیی ئەڵوەنەوەو لە ڕێی بەندەری ئابادانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ نیشتیمان.
سەردارباقرزادە وتیشی: تەرمی شەهیدان پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنەکانی وەلفەجری بەرایی، وەلفەجر١، خەیبەر، بەدر، کەربەلای ٥، بەیتولموقەددەسی ٧ و ھێرشەکانی دوژمن لە ساڵی ١٩٨٨ەوە هەیە کە لەم دواییانەدا دۆزراونەتەوە.
بە وتەی فەرماندەی لێژنەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، تەرمی ئەو شەهیدانە دوای گواستنەوەیان بۆ ئەهوازو بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و خوێندنەوەی دۆعای کومەیل دەگوازرێنەوە بۆ تاران.
ژوئیەی ڕابردووش تەرمی پاکی ٣٥ شەهیدی تازە دۆزراوە لە سنووری نێودەوڵەتیی شەلەمچە لە باشووری ڕۆژئاوای ئێرانەوە گەڕانەوە بۆ نیشتیمان.