سەردانی داواکاری گشتیی ڕووسیا بۆ ئێران
داواکاری گشتیی ڕووسیا بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی تارانی کردووە.
ئێران و ڕووسیا لە بوارەکانی دوو قۆڵی بەتایبەتی پەیوەندییە ئابووری و سەربازی و ئەمنییەکان و هەروەها پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕووبەڕووبوونەوەی تاکلایەنە خوازیی ئەمریکا، بەرژەوەندیی ستراتژیکی هاوبەشیان هەیە و ئەمەش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هاوکاریی نزیکی هەردوولا بووە لە ساڵانی ڕابردوودا.
لەم پێوەندییەداو بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)؛ «ئیگۆر کراسنۆڤ»، داواکاری گشتیی فیدراسیۆنی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە لەسەر بانگهێشتی «محەمەد جەعفەر مۆنتەزری» ، داواکاری گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران گەییشتە تاران.
ئەم گەشتە یەکەمین سەردانی داواکاری گشتیی فیدراسیۆنی ڕووسیا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دێتە ئەژمار.
جێگای ئاماژەیە لە ئەنجامی ئەم گەشتەی داواکاری گشتیی فیدراسیۆنی ڕووسیا بۆ تاران دوو بەڵگەنامەی هاوکاریی یاسایی و دادوەری لە نێوان حوججەتولئیسلام وەلموسلیمین «محەمەد جەعفەر مۆنتەزری»، داواکاری گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و«ئیگۆر کراسنۆڤ»دا واژۆ کرا.