نزیکەی ٦ هەزار ملیار ڕیاڵ بارەبووی ئاسانکاری بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان لە پارێزگای کوردستان خەرج کرا
بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی و کانگا و بازرگانیی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: پێنج هەزار و ٨٦٨ ملیار ڕیاڵ بارەبووی ئاسانکاری بۆ ١٢٥ یەکەی بەرهەمهێنانی پارێزگاکە خەرج کراوە.
«بەختیار خەلیقی» ڕۆژی پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا ڕایگەیاند: ئەم بڕە بارەبووە لە گوژمەی بەرهەمهێنان، بڕگەی «ئەلف»ی تێبینیی ١٨، قۆناغی پێنجەمی پلانی دامەزراندن لە گوندەکانداو پلانی کۆی گشتی (سەرچاوە ناوخۆییەکانی بانکی) لە یەک ساڵی ڕابردوودا، دراوە بە یەکە بەرھەمھێنەرەکانی پارێزگا.
ئاماژەی بەوەشکرد: زۆرترین بارەبوو لەم بارەیەوە پەیوەندی بە بەشەدراڤی بەرهەمهێنانەوە هەبووە بە ٦٩ نمونەو بە بڕی ٢٣٦١ ملیار ڕیاڵ و بڕگەی «ئەلف» لە تێبینی ١٨ی یاسای بودجە بە ٤٤ نمونەو بە بڕی ٣٢٧٢ ملیار ڕیاڵ.
بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی و کانزا و بازرگانیی کوردستان، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بە خەرجکرانی ئەم بڕە ئاسانکارییە هەلی کار بۆ سێ هەزار و 453 کەس ڕەخساوەو وتووشیەتی: یەکێک لە ئەوبەرایەتییەکانمان جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بەرەوپێشبردنی پیشەسازی و پاڵپشتیکردنی یەکەکانی بەرهەمهێنانە لە ئاراستەی برەودان بە بەرھەمھێنان و ئیش و کارنانەوە لە پارێزگاکەدا.
«خەلیقی»بە ئاماژەدان بەوەی کە تا ئێستا ١٨٩ کۆبوونەوەی گرووپی کار بۆ ئاسانکاری و لابردنی ئاستەنگەکانی بەرهەمهێنان لە پارێزگاکەدا ئەنجام دراوە، ڕاشیگەیاند: ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانە؛ لێکدانەوەی هەزار و ٥٥٢ کەیس و ٢ هەزار و ٧٦٩ پەسەندکراو بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی و کانزا و بازرگانیی کوردستان بە ئاماژەدان بەوەی کە زیاتر لە ٧٠٪ پەسەندکراوەکانی ئەو کۆبوونەوانە جێبەجێ کراون، وتیشی: لەو پەسەندکراوانەی کە ھەتا ئێستا چوونەتە واری جێبەجێ کردنەوە، ھەزارو ٤٩٥ پەسەندکراوەی بانکی، ٥٤ پەسەندکراوەی سەرانەوباج و ٤٥٦ پەسەند کراوەش ھاوپەیوەند بووە بە کەرتەکانی دیکەوە.