بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی "دیالۆگی تاران" بە ئامادەبوونی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان»
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413674-بەڕێوەچوونی_کۆبوونەوەی_دیالۆگی_تاران_بە_ئامادەبوونی_ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان
کۆبوونەوەی وتووێژی تاران بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە، بەرپرسانی سیاسی و لێکۆڵەرانی ھزرگەکانی وڵاتانی دیکە لە تاران بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2022 13:54 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی

کۆبوونەوەی وتووێژی تاران بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە، بەرپرسانی سیاسی و لێکۆڵەرانی ھزرگەکانی وڵاتانی دیکە لە تاران بەڕێوە دەچێت.

کۆبوونەوەی وتووێژی تاران سبەی دووشەممە ١٩ی کانوونی دووەم بە ئامادەبوونی «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسانی سیاسی و لێکۆڵەرانی ناوەندە بیرمەندەکانی وڵاتانی دیکە بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، "کۆبوونەوەی دیالۆگی تاران" بە ئامادەبوونی «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسانی سیاسی و لێکۆڵەرانی بیرمەندی وڵاتانی دیکە لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەدەچێت.

لەم دیدارەدا دوایین ئالنگارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە کە وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی نیکاراگوا لە وتاربێژانی کۆبوونەوەی دیالۆگی تاران دەبێت.