بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نزیکەی ٣ ملوێن بەرمیل نەوت لە ئێران دا
وەزیری نەوت بەرهەمهێنانی نزیکەی ٣ ملوێن بەرمیل نەوتی لە ئێران دا ڕاگەیاند.
سندووقی نێونەتەوەیی دراڤ دوای لێکۆڵینەوە لە ١٠ پێوەری سەرەکیی ئابووریی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٢ ، گەشەی 3%ی لە کەرتی نەوت و نانەوتیی ئابووریی ئێران، زیادبوونی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت، کەمبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و ھەڵکشانی سێ هێندە باڵانسی ھەژمارە بانکییەکانی ئێران لە ئەمساڵی ڕاگەیاند.
بەرهەمهێنانی گازی ئێران لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە سەرەڕای سزاو بایکۆتەکانی ئەمریکا ڕەوتی بەرزبوونەوەی خۆی بەردەوام کردووە.
ئێران لە ساڵی ٢٠٢١ ڕۆژانە چوارملوێن و ٣٣٠ هەزار بەرمیل نەوت و غازی بەرهەمهێناوە و پێشبینیش دەکرێت ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بۆ پێنج ملوێن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «جەواد ئەوجی» وەزیری نەوتی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕۆژی (چوارشەممە)ی کۆڕی دەوڵەت،ڕایگەیاند،لە بواری بەرهەمهێنانی نەوتدا، ئێمە بە ئاراستەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی ٣ ملیۆن بەرمیل نەوتدا دەڕۆین.
«ئەوجی»سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوتی سووکیش وتی: لەگەڵ ئەو دەستپێشخەرییانەی کە ڕوویان دا، بارستایی بەرھەمھێنانی ڕۆژانەمان ٢٠٠ ھەزار بەرمیل زیادی کردووە.