کانونی یه‌که‌م 22, 2022 21:23 Asia/Tehran
  • وەدی ھاتنی ٩٠%ی بەڵێنی دامەزراندن لە بواری پیشەسازی و کانگاو بازرگانی لە پارێزگای کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی و کانگا و بازرگانیی پارێزگای کوردستان وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 90%ی ئەو دامەزراندنەی کە لەلایەن ئەم ڕێکخراوەوە بەڵێن درا بوو لە بواری پیشەسازی و کانگا و بازرگانیدا مسۆگەر کراوە.

«بەختیار خەلیقی» بە ڕایگەیاندنی ئەمەی کە پشکی ڕێکخراوەکەیان لە ڕەخساندنی هەلی ئیش و کار لە ساڵی ١٤٠١دا ڕەخساندنی ٨ هەزار و ٩٨٢ هەلی ئیش و کار بووە، وتی: تا ئێستا ٨ هەزار و ٦٥ هەلی کار لە سیستەمەکەیان دا تۆمار کراوە.

بەڕێزی وێڕای ئاماژە کردن بە تۆمارکرانی هەشت هەزار و٦٥ هەلی کار لە سیستەمەکەیاندا، وتوشیەتی: ئەم ژمارەیە یەکسانە بە 90%ی وەدی ھاتنی ئەو بەڵێنەی کە دراوە کە لە ئەنجامی پلان و بەدواداچوونی پێویست وەدی هاتووە.

بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی و کانگا و بازرگانیی پارێزگای کوردستان ڕاشیگەیاند: دیارە کەڵک وەرگرتن لە بارستاییە خوداپێداوەکان لە بواری کانگا و پیشەسازی و کانزاکاندا دەبێتە هۆی گەشەسەندنی هاوسەنگیی ناوچە جۆربەجۆرەکان بەتایبەت ناوچە کەم داھاتەکان و ئەمەش ڕەخسانی هەلی ئیش وکاری زیاتری بەدواوە دەبێت.

خەلیقی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: پیشەسازی، کانگا و بازرگانی خاوەنی تواناو بارستایی ھێزەکیی زۆرە کە دەتوانێ بچێتە واری کارەکی و جێبەجێ کرانەوەو بەدیهاتنی ئەم بابەتە گرینگەش پێویستی بە دروستکرانی ژێرخان و سەرمایەنانەوەی کەرتی دەوڵەتی و تایبەتییەکانە.

سەرپەیڤ