١٤ ماسیگری ئێرانی لە چنگی تاقمی تیرۆریستی ئەلشەبابی سۆمالی ئازاد کران
نوێنەری وەزارەتی دەرەوە لە ناوچەی ئازادی چابەهار، لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، ڕایگەیاند: ١٤ ماسیگری ئێرانی کە لە لایەن تاقمی تیرۆریستی ئەلشەبابەوە لە سۆمالی بە دیل گیرابوون، لە ئەنجامی ڕاوێژ و کردەوەی وەزارەتی دەرەوە ئازاد کران.
«حەسەن کەرابی»، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ناوچەی ئازادی چابەهار، ئێوارەی ڕۆژی شەممە،لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا، وتیشی:ئەو ماسیگرانەی ئێران کە لە کەناراوەکانی مەکران و بە تایبەت چابەهارو کونارەک دەژین، حەوت ساڵ لەمەوبەر لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی نزیک وڵاتی سۆمال، لەلایەن گروپی تیرۆریستیی ئەلشەبابەوە بە دیل گیران.
کەرابی وتیشی: ئەم کەسانە دوای ڕاوێژێکی درێژخایەن لە نێوان وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی ئێران لە کینیا لە پاش پەیوەندییەکی بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و سەرۆک هۆزەکان و ڕدێن سپییەکانی سۆماڵ ئازاد کران.
نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ناوچەی ئازادی چابەهار ڕایگەیاند: ئەو ماسیگرە ئازاد کراوانەی ئێران بەم زووانە لە فڕۆکەخانەی مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ دەگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی(رە)ی تاران.